ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق درێژ دەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیران ماوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ ٩ مانگی تر، تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ درێژدەکاتەوە، کە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق ٥٠٠ سەربازە و ئەرکەکانیان تایبەتە بەمەشق و ڕاھێنان و پێدانی ڕاوێژی سەربازیی بە سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ھەینی ئەو بڕیارە لە ئەنجومەنی یاسادادانی فیدراڵی ئەڵمانیا پەسەند دەکرێت و بە ڕەسمی بڕیاری مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنێت.