هونەری

بەرپرسانی خولی 87ـی فێستیڤاڵی فیلمی کان، ڕایانگەیاند کە سەرۆکایەتی دەستەی دادوەری ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە دراوە بە ئەکتەری بەناوبانگی فەرەنسی، جولیێت بینۆش.

وابڕیارە فێستیڤاڵی کان لە نێوان 13 بۆ 24ـی ئایار لە شاری کان لە باشووری فەرەنسا بەڕێوەبچێت، جولیێت بینۆشی تەمەن 60 ساڵ، جێگەی گریتا گێرڤیگ، دەرهێنەر و ئەکتەری ئەمریکی بگرێتەوە، کە لە ساڵی 2024دا سەرۆکایەتی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکەی دەکرد.

دەستەی سوێندخواردن لە ساڵی 2024 خەڵاتی پاڵم دۆریان بە فیلمی "ئانۆرا" بەخشی، کە ئێستا پاڵێوراو بووە بۆ شەش خەڵاتی ئۆسکار.

بە وتەی بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کان، ئەمە دووەم جارە لە مێژووی فێستیڤاڵی کاندا کە دوو خانمە ئەکتەر لە دوو خولی دوای یەکدا سەرۆکایەتی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە بکەن. 

سۆفیا لۆرن پێشتر لە ساڵی 1960جێگەی ئۆلیڤیا دی هاڤیلاند وەک سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە گرتبووەوە.

جولیێت بینۆش یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی سینەمای فەرەنسا و خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری رۆڵی پاڵپشت، لە ساڵی 1997 بۆ فیلمی "نەخۆشی ئینگلیزی" بەدەستهێنا.

هەروەها لە ساڵی 2010 خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی کان وەرگرتووە بۆ ڕۆڵی لە فیلمی " Certified Copy"ی دەرهێنەری ئێرانی عەباس کیارۆستامی.

بینوش، جیا لە نواندن و رۆڵە بەردەوامەکانی لە فیلمە بەناوبانگەکانی سینەمای فەرەنسیدا، چالاکوانێکی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژنان و پەنابەرانە. 

لە نوێترین لێدوانیدا، بینوشی وتی: دڵخۆشم کە لەو فێستیڤاڵەی لێی پەروەردە بووم، دەبمە دادوەر. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێدان بە پاپوچ مێژوویەکی کۆنی هەیە، ئەگەرچی پاپوچ یەکێکە لەو کەرستانەی بەکارهێنانێکی رۆژانەی ئەرێنی هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لە کلتورە جیاوازەکاندا بۆ سەرزەنشتکردن بەکارهێنراوە.

گۆزەیەک وەک پارچەیەکی هونەریی لە مۆزەخانەی نیشتیمانیی شوێنەواریی تارانتۆی ئیتاڵیادا پارێزراوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٦٠ ساڵ بەر لە زایین، ئەو چیرۆکە روون دەکاتەوە.

وێنەی سەر ئەو پارچە هونەرییە ئەفسانەیەکی یۆنانی دەگێڕێتەوە، کە تیایدا ئەفرۆدیتی خواوەندی جوانی ئەفسانەی یۆنانییەکان، پاپووچێکی بەدەستەوەیە و سەرزەنشتی ئیرۆسی کوڕی دەکات.

ئیرۆس لە ئەفسانەی یۆنانییەکاندا بە خواوەندی خۆشەویستی ناوی دەبرێت و لەبەشێکی زۆری ئەفسانەکانیشدا بە خراپرەفتار وێنا کراوە.

ئەو گۆزەیە تاکە پارچەی هونەریی ناو مۆزەخانەکە نییە کە ئەو چیرۆکە دەگێڕێتەوە، بەڵکو پارچەی دیکەش هەن کە لەناویاندا پەیکەرێک هەیە.

No description available.

ئەو وێنەیەی کە تیایدا ئەفرۆدیت لەرێگای پاپوچێکەوە سەرزەنشتی ئیرۆس دەکات، لە بەشێکی زۆری پارچە هونەرییەکانی دیکەی یۆنانیشدا دەبینرێت و بەوە لێکدەدرێتەوە، کە وەک بەشێکی پەروەردەی منداڵيکانیان لەو سەردەمەدا سزا بەکارهێنراوە. کە ئەوەش رەوایەتی نادات بەوەی سزادانی منداڵان لەرێگای لێدان و ئەشکەنجەوە جێبەجێبکرێت، بەڵکو تەنها مێژووی ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە.

بەکارهێنانی پاپوچ و پێڵاو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی

بەدەر لە بەکارهێنانی پاپوچ بۆ سەرزەنشتکردنی منداڵان لەلایەن دایکیانەوە کە ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئەو کلتورە درێژەی کێشاوە و لە زۆرکاتدا وەک دەربڕینی ناڕەزایەتیش بەکارهاتووە.

هەر بۆ نموونە لە بەشێکی پەرلەمانەکانی جیهاندا زۆرجار رووداوی لەو جۆرە روویانداوە کە پێڵاوەکانیان هەڵداوە، یان لە خۆپیشاندانەکاندا لەکاتی دروستبوونی گرژیدا پێڵاو بەکارهاتووە.

یانیش بەکارهێنانی پێڵاو لە هەڵمەت و رۆژە جیهانییەکاندا بەپێی دۆخە جیاوازەکان مانای جیاوازی بەخشیوە، هەروەک ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە لە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا دانانی سەدان پێڵاوی سوور بووەتە بەشێک لە چالاکییەکانی ئەو رۆژە.

Red Shoes Against Violence Towards Women Editorial Stock Photo - Stock  Image | Shutterstock Editorial
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

١٧ی ١٢ی هەموو ساڵێک رۆژی ئاڵای کوردستانە، ئەو ئاڵایەی بە ڕوانین لێی و بینینی خۆرێکی گەش و سێ رەنگی سور و سپی و سەوز، خەبات و تێکۆشان و هیوا و وەفا؛ وێنا دەکات.

لە ١٦ی ٤ی ساڵی ٢٠٠٤دا، پەرلەمانی کوردستان رۆژی ١٧ی ١٢ی وەکو رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد. پێشتر پەرلەمانی کوردستان ئەوەی راگەیاندووە، "ئاڵای کوردستان رەمزی قەوارەی هەرێمی کوردستانە و لە دەستووری هەمیشەیی عێراق دانی پێدانراوە."

ساڵانە لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، لە سەرجەم دامودەزگا و خوێندنگەکانی هەرێمدا ئاڵا هەڵدەکرێت و جلی کوردی لەبەردەکرێت و بە چەندین چالاکی یادی دەکرێتەوە، لە ناوەندەکانی خوێندنیشدا چالاکی تایبەت بۆ ئەو یادە بەڕێوەدەچێت.

ئەگەرچی مانگی ١٢ لە هەرێمی کوردستان بەر سەرماوسۆڵە دەکەوێت، بەڵام دڵی جگەرگۆشە و خوێندکارانی ئەم خاکە و مامۆستایان و کارمەندانی دیکە ئەوەندە گەرمە، بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن و بەرز رایدەگرن.

لەپاڵ هەڵکردنی ئاڵادا لە ناوەندە جیاوازەکان، بەهۆی دۆخی ئابووری و نەدان و دواکەوتنی موچەوە لە چەند ناوەندێک دەوام راگیراوە و ئەو یادکردنەوەیە بەڕێوەناچێت.

ساڵی رابردووش، بایکۆت بەشێوەیەکی گشتی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین وقەزای کۆیە، ئەو یادە تەنها لە چەند خوێندنگەیەکدا کرایەوە و بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی نەگرتەوە.

رۆژی ئاڵای کوردستان

١٧ی ١٢ی ساڵی ١٩٤٥ی زاینی، کە بە ساڵی کوردی هاوکات بوو لەگەڵ ٢٦ی سەرماوەزی ٢٦٤٥، لە مەراسمێكدا، ئاڵای کوردستان لەسەر شانی کەریمی نازمی، لە مەیدانی چوارچرای مەهابادەوە بەرەو باڵەخانەیەکی بەرزی مەهاباد برا و بە ئامادەبوونی قازی محەمەد و هاوشانی چەندین کەسایەتی ئەو کاتە و هاوڵاتیان، ئاڵاکە لەسەر ئەو باڵەخانەیە هەڵکرا.

دوابەدوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مەهاباد، ئاڵا لەو شار و شارۆچکانەی دیکەش هەڵکران کە لەژێر دەسەڵاتی شای ئەوکاتەی ئێراندا نەبوون.

رەنگەکان و شێوەی ئاڵای کوردستان

دکتۆر قاسملۆ سکرتێری پێشووتری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، ئەو کات ئاڵای کوردستان رەنگە بنەڕەتییەکانی بەهەمان شێوەی ئێستا سێ رەنگ بوون، سوور لە سەرەوە و سەوز لە ناوەڕاست و سپی لەنێوانیاندا، هێمای کوردستانیش قەڵەمێک بوو لەنێوان دوو گوڵەگەنمدا و خۆرێک لە سەریانەوە هەڵهاتبوو. کە قەڵەمەکان مانای بایەخ و گرنگی فەرهەنگ و زانست بوو و گوڵەگەنمەکانیش هێمایەک بوون بۆ کار و بەرهەمی کوردەکان، خۆریش سیمبولی ئازادی بوو.

ئاڵای کوردستان | کاوە شەریفیان/ Kawe Sharifiyan

 

ئاڵای کوردستان هەر لە رابردووەوە و بەپێی سەردەمە جیاوازەکان چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەیدا هاتووە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی لەنێووان ئەو چوار رەنگەدا ماوەتەوە.

بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان ئەمانە چەند وێنەیەکی ئاڵای کوردستانن لە سەردەمە جیاوازەکاندا

No photo description available.

 

پەرلەمانی کوردستان و بەیاسا رێکخستنی ئاڵا

لە ساڵی ١٩٩٩دا پەرلەمانی كوردستان بە یاسا شێوازی ئاڵا و مامەڵەكردنی لەگەڵیدا رێكخست، لە دەقی یاساکەدا هاتووە:

هەرێمی كوردستانی عێراق ئاڵایەكی شێوە لاكێشەیی دەبێت، پانیەكەی سێ یەكی درێژیەكەی دەبێت و بەسەر سێ لاكێشەی ئاسۆیی یەكسان لە درێژی ‌و پانی دابەشكراوە، بەم شێوەیە:

یەکەم: لاكێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، هێمایە بۆ شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد.

دووەم: لاكێشەی ناوەڕاست سپیە، هێمایە بۆ ئاشتی ‌و ئازادی‌ و دیموكراتی‌ و لێبوردەیی كە گەلی كوردستان دەیەوێت.

سێیەم: لاكێشەی خوارەوە رەنگی سەوزە، هێمایە بۆ كشتوكاڵ‌ و سروشت‌ و ژینگەی كوردستان.

چوارەم: لە ناوەراستی لاكێشە سپیەكەدا خۆرێك هەیە رەنگی زەردە، دەكەوێتە خاڵی یەكتربڕی رووبەری لاكێشەكە، ٢١ تیشكی سێگۆشەی یەكسانی لێ دەردەچێت، بەرزی تیشكەكان دەگاتە ناوەڕاستی هەردوو لاكێشەی سوور و سەوز، خۆرەكە هێمایە بۆ بەردەوامبوونی ژیان‌ و مەعریفە و هیوا و گەشبینی، ٢١ تیشكەكەش هێمایە بۆ بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز، رۆژی بەرەنگاربوونەوە و راپەرین‌ و شۆڕش‌ و رزگاری دژی زوڵم‌ و ستەم‌ و چەوسانەوە.

ئازادانە ئاڵا هەڵدەکرێت

ئێستا ئاڵای کوردستان سنوورەکانی هەرێمی بڕیوە و ئازادانە لە وڵاتانی دیکەش هەڵدەکرێت، بە جۆرێک، لە بەشێکی زۆری سەردانە فەرمییەکانی بەرپرسان بۆ وڵاتان بە ئاڵای کوردستان پێشوازییان لێدەکرێت.

ئێستا کورد لە وڵاتە جیاوازەکاندا بە ئازادانە رۆژی ئاڵاکەی بەرز رادەگرێت و لە ١٧ی ١٢دا یادی دەکاتەوە و چالاکی بۆ رێکدەخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، لە کتێبەکەدا تیکشی خستووەتە سەر یاداشتەکانی منداڵی و ھەرزەکاری، کە بەگشتی کتێبەکە بەشێکە لە یادەوەری خەڵکی ھەڵەبجە و رۆژانی رابردوو ئەو سەردەمە جیاوازانەی کە پێیدا تێپەڕیوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو بارەیەوە ئارێز عەبدوڵا ڕایگەیاند، لەم رۆمانە تیشکم خستوەتە سەر رۆڵ و قارەمانی و سەردەمی فەرمان ڕەوای میری خانزاد کە لەڕووی سیاسی و دادپەروەری و خۆڕاکریەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لەناوچەکە

خانزاد رۆمانێکی مێژووییە، نوسەر وێنای چوار سەد ساڵ پێش ئێستای میرنشینی سۆران و لایەنە شاراوەکانی شۆڕە ژن و فەرمانڕەوایی میرنیشینی سۆرانی کردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣ لە ھەولێر بەئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆشنبیران و ھاوڕێ و خانەوادەی د. کەمال مەزھەر بەشداریمانکرد لەمەراسیمی ناساندنی کۆ بەرھەمی چاپکراوی مێژوو نووسی ناوداری کورد د. کەمال مەزھەر.

دەشلێت، ئەم کتێبە لەسەرئەرکی نێچیرڤان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەچاپدراوە، بڕیارە ناوەندێکی زانستی مێژووی بەناوی د. کەمال مەزھەر بکرێتەوە و گشت بەرھەمەکانی لەچاپ بدرێن، وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ئەم بابەتانە پشتیوان و ھاوکار دەبین وبەشێک دەبین لە و خزمەتەی بە مێژوو و مێژوو نووسانی کورد و چاپکردنی بەرھەمەکانیان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، د .کەمال مەزھەر دۆستی خۆشەویست و نزیکی خوا لێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بوو، بەتایبەت بەگرنگییەوە پشتگیر و پشتیوانی دکتۆر بوو بۆساخکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و سەلماندنیان بە کوردستانی لەرووی مێژووییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

بەڕێزان ھونەرمەندانی شانۆکار 
دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی
شەماڵ عومەر

سڵاوی ئێمەتان، لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێبێت و بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ھونەریی وڵاتی نەمسا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پیرۆزباییتان لێ دەکەین و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە دەڕوانینە ئەم دەستکەوتە گەورە و شایستەیە بۆ ئێوە کە دوو ھونەرمەندی دیار و پایەداری گەلەکەمانن و ھاوکات لە ڕێی لابۆری لالش و بەرھەمە شانۆییەکانتان و ئەزموونی پڕ بەھاتان لە وڵاتی نەمسا، بوونەتە سیمبوولێک کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەم خەڵاتە ڕێزی لێناون.

ئێوە بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سەلماندووتانە کە وێڕای ڕۆڵی پڕ بایەختان لە ھونەرەکەتاندا، ھەروەھا باڵوێزێکی دیار و کاریگەری گەلی کوردستانیشن لە نەمسا و ھەموو ئەو وڵاتانەی کار و بەرھەمەکانتانی تێدا پێشکەش دەکەن.

ئێوە جێی شانازی ئێمە و گەلەکەتان و ھەموو ھونەرمەندانی شانۆکارن لێرە لە کوردستان و لەوێش لە وڵاتی نەمسا. ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و بە ئێوەوە سەربەرزین.

حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرۆژەی ھاندانی خوێندنەوەی کتێب بەسەرپەرشتی وەزیری رۆشنبیری حکومەتی ھەرێم بەڕێوەدەچێت و پرۆژەیەکی درێژخایەنە لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی ڕێکدەخرێت لەدەرەوەی شارەکانیش بەشی کتێبخانەکانی دەرەوەی شار سەرپەرشتی پرۆژەکەدەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و ئەدیبان وشاعیران و خوێنەران و ھاوڕێ وھاوسەنگەرانی نوسەر رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی گەشنامەی " محەمەد شێخ عەبدلکەریم سۆڵەیی" لە یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بەڕێوەچوو لە لێدوانێکیدا نوسەر باسی لە ئەزمونی نوسین و بەرھەمەکانی و ژیانی سیاسی و خەباتی چەکداری خۆی کرد. 

ھاوکات بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگە و کاریگەری "ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد" کردوو رایگەیاند ، خۆزگە چەند ژنێکی دیکەی ھاوشێوەی دادە ھێرۆمان دەبوو بەڵام بەداخەوە کە نییە و ناشبێت ، وتیشی : ئەو خەمخۆری ھەموو چین و توێژەکان و ژنی شارو شاخ و کایە جیاوازەکانی ژیان بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بڵاویکردەوە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ئەمساڵ، بەخشرایە ئەلیس بیالیاتسکی چالاکوانی مافی مرۆڤ لە بیلاروس و رێکخراوی میموریالی روسی بۆ مافی مرۆڤ و ناوەندی ئازادی مەدەنی ئۆکرانی. 

لیژنەکە رایانگەیاند، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی نوێنەرایەتی کۆمەڵی مەدەنی دەکەن لە نیشتمانەکەیاندا و ساڵانێکە کاریانکردووە بۆ رەخنەگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی مافی سەرەکی ھاووڵاتیان. ھەروەھا ھەوڵی جدییانداوە بۆ تۆمارکردنی تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات.

ئەم ھەفتەیە راگەیاندنی براوەکانی خەڵاتەکانی نۆبڵ دەستیپێکردووە و بڕیارە رۆژی دووشەممەش براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری رابگەیەندرێت. 

ھەروەھا "ئانی ئارنو" نوسەری فەڕەنسی خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب و زانایەکی سویدیش خەڵاتی نۆبڵی بۆ پزیشکی و سێ زانایای تریش خەڵاتی نۆبڵیان بۆ فیزیا بردەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مەراسیمەكەدا، باس لە هەوڵ و تێكۆشانی حەمید رەشاش كرا كە چۆن بە بێ‌ جیاوازی لە هەموو شار و ناوچەكانی كوردستان خەباتی هەبووە و ئەمڕۆش بە هەمان رۆحیەت كتێبەكەی لە هەموو كوردستان بڵاودەكەنەوە.

كتێبەكە لە لایەن نوسەر ( ستار ئەمین ) ئامادەكراوە و تێیدا باس لە رۆل و خەباتی (حەمید رەشاش) دەكات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھۆمایون شەجەریان نووسیویەتی: لە ساڵی ٢٠٠٨ شانازی ئەوەم پێ بەخشرا کە لەژێر سێبەری باوکم و لەگەڵ گروپی مۆسیقای "ئاوا" بۆ کۆنسێرتێک سەردانی سلێمانی بکەم. لەو سەردانەدا میوانداری و مێھرەبانی بێ‌سنووری خەڵک و ھونەرمەندان لە سات بە ساتی سەفەرەکەمان، وەکوو گەرمای خۆرەتاو گیانی پێ بەخشین و جگە لە سوپاس و پێزانینێکی ئاسایی ھیچمان لەدەست نەدەھات.

لەو سەردەمەوە دۆستایەتییەکی پڕاوپڕ لە مێھر و خۆشەویستی لە نێوانماندا دروست بوو کە تا ئێستاش لەگەڵ مندایە. بیرەوەرییەکانی ئەو سەفەرە ھەرگیز لام کاڵ نەبووەوەو بووە ھۆی ئەوەی ساڵی ٢٠١٢ بۆ جاری دووەم سەردانی ئەو شارە بکەمەوە، لەو سەردانەدا بیرۆکەی وتنەوەی دوو بەرھەمی کوردی باسکرا کە بە ھەموو گیانەوە پێشوازیم لێکرد، لەو رووەوە کە لەگەڵ بڕێک لە وشەکانی ئەم زمانە جوان و دێرینەدا زۆر ئاشنا نەبووم و لە گۆڕینی وشەو ماناکان ئەترسام پێم باش بوو وەکوو ئاوازی " رو سر بنە بە بالین"ی باوکم ئەم دوو ئاوازەش بە زمانی فارسی و مۆسیقای کوردییەوە بخوێنم، بەڵام دۆستانی ھونەرمەندم ئەیانوت کە بە زمانی کوردی خوێندنی ئەم بەرھەمانە شەوقێکی زیاتری ھەیە بۆیان و منیش لە کۆتاییدا بڕیارم داو ھەوڵم دا بە فامکردنی مانای شێعرەکان بە زمانی کوردی بیخوێنم و ھیوادارم لای ئێوە سەربەرز بم، ئەم دوو بەرھەمە لە ناخی دڵمەوەو بە ھەموو گیانمەوە پێشکەش ئەکەم بە ھەموو ھۆگرانی ئازیز، بە تایبەت ئازیزانی کوردزمانم لە ئێران و ھەموو جیھان.

ھیوادارم ئاگاداربن بە ھۆی عەشقی بێ‌پایانم دەستم دایە ئەم جۆرە بەرھەمانە، عەشق بە مۆسیقا، عەشق بە ئێران، بە ھەموو شار و زمان و زاراوەکانییەوە. 

جێگای ئاماژەیە ساڵی ٢٠٠٨  مامۆستای گەورەی مۆسیقا مامۆستا محەمەد رەزا شەجەریان و گروپی مۆسیقای ئاوا لەسەر بانگھێشتی فەرمی ھێرۆخان سەردانی سلێمانییان کرد و لە لایەن دەزگای میدیایی کوردساتەوە کۆنسێرت و چەندین بەرنامەی ھونەرییان بۆ رێکخرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12