حەمەی حەمەسەعید پیرۆزبایی لە دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی شەماڵ عومەر دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
دەقی پیرۆزباییەکە...
بەڕێزان ھونەرمەندانی شانۆکار
دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی
شەماڵ عومەر
سڵاوی ئێمەتان، لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێبێت و بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ھونەریی وڵاتی نەمسا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پیرۆزباییتان لێ دەکەین و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە دەڕوانینە ئەم دەستکەوتە گەورە و شایستەیە بۆ ئێوە کە دوو ھونەرمەندی دیار و پایەداری گەلەکەمانن و ھاوکات لە ڕێی لابۆری لالش و بەرھەمە شانۆییەکانتان و ئەزموونی پڕ بەھاتان لە وڵاتی نەمسا، بوونەتە سیمبوولێک کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەم خەڵاتە ڕێزی لێناون.
ئێوە بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سەلماندووتانە کە وێڕای ڕۆڵی پڕ بایەختان لە ھونەرەکەتاندا، ھەروەھا باڵوێزێکی دیار و کاریگەری گەلی کوردستانیشن لە نەمسا و ھەموو ئەو وڵاتانەی کار و بەرھەمەکانتانی تێدا پێشکەش دەکەن.
ئێوە جێی شانازی ئێمە و گەلەکەتان و ھەموو ھونەرمەندانی شانۆکارن لێرە لە کوردستان و لەوێش لە وڵاتی نەمسا. ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و بە ئێوەوە سەربەرزین.
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان