ئەڵمانیا چوار هەزار و 555 دۆلار دەداتە هەر خێزانێكی سوری ئامادە بێت بگەڕێتەوە سوریا
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥
ئەڵمانیا زیاتر لە چوار هەزار و 500 دۆلار دەداتە هەر خێزانێكی پەنابەری سوری كە بیانەوێت ئەڵمانیا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
فەرمانگەی فیدراڵی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێكدا پشتڕاستی كردەوە، وەك هاندانێك بۆ گەڕانەوەی پەنابەرە سورییەكانی ئەڵمانیا بۆ وڵاتی خۆیان، چوار هەزار و 555 دۆلار دەدرێتە هەر خێزانیك لە بەرانبەر جێهێشتنی ئەڵمانیا.
راشیگەیاند تاكو ئێستا 464 كەس بە ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە سوریا و چاوەڕوان دەكرێت رێژەكە بەرزتر ببێتەوە.
رونیشی كردەوە، بەرنامەكە تێچووی گواستنەوە و دەستەبەری تەندروستی لەخۆ دەگرێت و تا ژمارەی ئەندامانی خێزانەكە زیاتر بێت پارەكەش زیاتر دەبێت.
ئەوەش دوای ئەو پیشهاتە گەورانەدا دێت كە لە چەند مانگی رابردوودا سوریا پیایدا تێپەڕی و دوای روخانی رژێمی ئەسەد حكومەتێكی نوێی راگوزەر پێكهێنرا.