ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە،هەرچەندە خواستی کۆتاییهێنان بە جەنگ هەیە، بەڵام نابێت ئەو هەنگاوە تەنها لەسەر حسابی ئۆکراین بێت.

ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئەگەر روسیا نەیەوێت جەنگەکە بوەستێنێت، پێویستە ناچار بکرێت.

وتیشی: پێموایە تیمی دانوستانکاری ئێستا دەیەوێت بە زووترین کات کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت و تیمی نێوەندەگیری ئەمریکا دەیەوێت تا دوو مانگی دیکە جەنگەکە بەتەواوەتی بوەستێت و ئێمەش هەر ئەوەمان دەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، نابێت وەستانی شەڕەکە تەنها لەسەر حسابی ئۆکراین بێت و ئەگەر روسەکان بەردەوام بن لەوەی خۆیان وا نیشان بدەن کە تووشی لەبیرچوونەوە بوون و لەبری ئەنجام لە دانوستانەکاندا، پاشخانی مێژووییمان دەرخوارد بدەن، ئەوا ئەو ساتە دێت کە تێیدا واقیعێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکادا دێتە ئاراوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەوەی لە توانایاندایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بەردەوام لە هەوڵدا دەبن لەگەڵ هەردوو پارتەکەی ئەمریکادا [دیموکراتەکان و کۆمارییەکان] بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا و هەوڵیش بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لەلایەن هەردوو پارتەکەوە، دەدەن.