كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جۆرج واشنتۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو زەریای هیندی جێهێشت
محەمەد رزگار
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دوای سێ مانگ كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكیی جۆرج واشنتۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو زەریای هیندی جێدەهێڵێت، و كەشتیی ئەتۆمیی سیۆدۆر رۆزڤێڵت جێگەی دەگرێتەوە.
پێگەی میلتەری تایمزی ئەمریكا بڵاویكردەوە كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جۆرج واشنتۆن دوای تەواوكردنی سێ مانگ لە ئەركی سەربازی،رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێهێشتووە و بەرەو ناوچەی فەرماندەیی كەشتیگەلی حەوتەمی ئەمریكا لە زەریای هیندی بەڕێكەوتووە.
لە بەرانبەردا، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمیی سیۆدۆر رۆزڤێڵت وەك جێگرەوە لە ناوچەكە جێگیر كراوە، كە هاتنی ئەو كەشتییە وای كردبوو بۆ یەكەمین جار لە دوای ساڵی 2003ـەوە سێ کەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لە یەك كاتدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بن.


