سەرۆکی روسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لە دوای ئەو لوتکە سێقۆڵییەی کە لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی چین و سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، رایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئۆکراین بۆسەر پردی کریمیا هیچ دانوستانێک لەگەڵ کیێڤدا ناکەن.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە پەراوێزی لوتکەی سێقۆڵییەکەی نێوان روسیا و چین و ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: وڵاتەکەی خوازیاری کۆتاییهێنانە بە ململانێکان لەگەڵ ئۆکراین، بەڵام ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ کیێڤ لەدوای هێرشەکانیان بۆ سەر پردی کریمیا بە دوور دەزانێت و مافی خۆشیان ئاسایشی وڵاتەکەی خۆیان بپارێزن.

ئاماژەی بەوەش دا، ئۆکراینیش مافی پاراستنی ئاسایشی هەیە هەروەک چۆن روسیا ئەو مافەی هەیە، بەڵام هەوڵدان بۆ فشارخستنەسەر روسیا، هەوڵێکی بێ ئامانج و بێ ئاکامە.

هاوکات، خواستی خۆشی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆی نێوان مۆسکۆ، واشنتۆن و پەکین دەربڕی و وتی: خوازیارم کۆبوونەوە سێقۆڵییەکان بەردەوام بن.