بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بكات
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بكات و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، وەفدەكەی دەم پارتی كە لە هەریەك لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و مەدحەت سەنجەر و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل پێكدێت، دوایین جار لە 13ی ئەیلوولی 2026 سەردانی ئیمراڵییان كردبوو.
ئەم سەردانە نوێیە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر كۆتا دیداری وەفدەكەدا دێت، بەڵام تا ئێستا كات و وردەكاری سەردانەكە ئاشكرا نەكراوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە تونجەر باقرخان، هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان بە مەبەستی پەرەدان بە پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك، شوێنەكەی لە زیندانی ئیمراڵی گۆڕیوە و سكرتارێتییەكەشی بەهێز كراوە.
هاوكات ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە كۆتا دیداری خێزانیی ئۆجەلان لە 18ی تشرینی دووەمی 2026 ئەنجام درا.

