بەهۆی هەبوونی هەڕەشە بۆ تیرۆركردنی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ بنكەیەكی سەربازیی گواستراوەتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، بەهۆی هەبوونی زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ تیرۆركردنی سكۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، بیسێنت بەرەو بنكەیەكی سەربازیی گواستراوەتەوە بە مەبەستی پاراستنی لە هەر هێرشیكی ئەگەریی.

لەو بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی گەنجینە ئەوەی خستووەتە روو، بێسنت بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی، كە سەركردایەتیكردنی سزا و فشارە ئابورییەكانی سەر ئێرانە.

لێپرسراوانی ئەمریكی ئاماژەیان بەوە كردووە، هەڕەشەكانی ئێران دژی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی وڵاتەكە گەیشتوونەتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر.