جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی دۆڕانی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، بەهۆی جەنگی ئێران و بەردەوامیی پاڵپشتیکردنیان بووە لە ئیسرائیل. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە دۆناڵد ترەمپیش شەوی رابردوو دانی بەم راستییەدا ناوە و هاوڕابووە لەسەر ئەوەی کە هاووڵاتیان بەو هۆکارانەوە رویان لە دەنگدان بە دیموکراتەکان کردووە.

ڤانس رونیشیکردەوە، پاڵنەری سەرەکیی دەنگدەران بۆ پشتیوانیکردنی دیموکراتەکان، خواستی کۆتاییهێنان بووە بە جەنگ، روبەڕوبونەوەی بەرزیی تێچوی ژیان، هەروەها دروستکردنی گۆڕانکاری و پێداچوونەوە لە سروشتی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل.

لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هەمووان بە باشی هۆکاری شکستەکەیان دەزانن و هەر گفتوگۆ و باسێکی ڕاستگۆیانە سەبارەت بە دیاریکردنی رێباز و نەخشەرێگای داهاتووی پارتی کۆماری، دەبێت لە رەچاوکردنی ئەم خاڵانەوە دەست پێبکات و گۆڕانکاریی جدیی تێدا ئەنجام بپۆشێت.