ناتانیاهۆ و هاوپەیمانەكانی هەوڵدەدەن رێگریی لە پێكهێنانی حكومەتی كەمینە بكەن لەلایەن بەرەی ئۆپۆزسیۆن و پارتە عەرەبییەكانەوە.

كەناڵی 12ی ئیسرائیلیی ئاشكرایكردووە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكی پارتی لیكۆد كۆبوونەوەیەكی نهێنی دورودرێژی لەگەڵ ئیتمار بن غەقیر سەرۆكی پارتی هێزی یەهود ئەنجامداوە و تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیشیان چۆنیەتی رێگریكردن بووە لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن و پارتە عەرەبییەكان لە پێكهێنانی حكومەتێكی كەمینەی جێگرەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پارتی هێزی یەهود كە ئیتمار بن غەفیر سەرۆكایەتی دەكات بە رەسمی باسی لەوە كردووە كە ناتانیاهۆ و بن غەفیر بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ پاراستنی حكومەتی راستڕەو و رێگریكردن لە پێكهێنانی حومەتێكی چەپ دەكەن لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و پارەتە عەرەبییەكانەوە كە كار بۆ ئەوە دەكەن ئیئتیلافێكی حكومی پێكبهێنن.

بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی كنسێت كە چەند رۆژی رابردوو بەڕێوەچوو، بەرەی ناتانیاهۆ 53 كۆرسی و بەرەی ئۆپۆزسیۆن 48 كورسی و پارتە عەرەبییەكانیش 19 كورسییان بەدەستهێناوە، بەوەش هیچ كامیان نەیانتوانیوە زۆرینەی رەها بەدەستبهێنن.