لە ئیتاڵیا خۆپیشاندانێكی فراوان لە دژی حكومەت بەڕێوەدەچێت
رەوەندی بەکر عەواڵی, هەساو ئەمیر
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە ئیتاڵیا خۆپیشاندانێكی فراوان لە دژی حكومەتەكەی میلۆنی بەڕێوەدەچێت و حكومەت بە هۆكاری گرانی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ئابوری دەزانن.
خۆپیشاندانی فراوان بەشێكی زۆری شارەكانی ئیتاڵیای گرتەوە، كە بەشێكی زۆری خۆپیشاندەران خوێندكارانی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگە و سەندیكاكانی كرێكاران بوون، چاوەڕوانیش دەكرێت خۆپیشاندانەكە زیاتر فراوان ببێت و 50 شاری ئیتاڵیا بگرێتەوە.
خۆپیشاندەران حكومەتەكەی جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا كە لە سێ هاوپەیمانێتی پێكدێت، بە هۆكاری سەرەكی گرانی لە بازاڕەكان و كەمبوونەوەی موچە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان دەزانن، خوێندكارانیش داوا دەكەن، بودجەی تایبەت بە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا زیاد بكرێت.
سەندیكاكانی كرێكارانیش لەدژی پلانەكانی حكومەت داوا دەكات كارمەندانی چەند كەرتێك مانگرتن رابگەیەنن، لەوانەش گواستنەوەی گشتیی ناوخۆیی و دورمەودا و كەرتی تەندروستیی.


