وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: بەردەوامی جەنگی ئەمریکا و ئێران براوەی نابێت
بڵند
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ژان نویل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نەک هیچ براوەیەکی نابێت، بەڵکو زیانی بۆ هەموو وڵاتانیش دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، ژان نویل بارو لە ئەستەنبوڵ بە میدیاکانی راگەیاند، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران نرخی سوتەمەنی بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە و بەردەوامی جەنگەکەش زیان بە هەموان دەگەیەنێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، کە بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ هاوتاکانی لە بەریتانیا، ئەڵمانیا، تورکیا، میسر، پاکستان و سعودیە لە ئەستەنبوڵە، جەختیکردوە ئەوە جەنگەی ئێستای نێوان واشنتۆن و تاران براوەی نابێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، سعودیە، پاکستان و میسر لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی گەروی هورمز و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


