تۆم باراك: پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عیراق دەگۆڕێت بۆ هەماهەنگی ئابوری
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
نێردەی ئەمریكا بۆ عیراق دەڵێت، پەیوەندییەكانی واشنتۆن و بەغداد بە قۆناغێكی زۆر گرنگدا تێدەپەڕێت و لە پەیوەندییەكی ئەمنییەوە دەگۆڕێت بۆ هەماهەنگی ئابووری و بەرژەوەندی هاوبەش.
تۆم باراك لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ ڤاگن كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق وتی، ئەزمونی فراوانی ستیڤ ڤاگن لە عیراق و ناوچەكە ئەو باڵیۆزەی كردووەتە كەسایەتییەكی گونجاو و كاریگەر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی ئەمریكا لە عیراق و ناوچەكە.
ئەوەشی خستەڕو، سەركردایەتییەكی گونجاو لە ئارادایە كاتێك پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عیراق، لە پەیوەندییەكی ئەمنییەوە دەگۆڕێت بۆ هەماهەنگی ئابووری و بەرژەوەندی هاوبەش.


