کاریگەری بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی تا دێت زیاتر دەبێت، فەرەنسا رایگەیاند، لە مانگی داهاتوەوە غازی سروشتیی نرخەکەی  بە رێژەی 6.6٪ بەرزدەبێتەوە.

لیژنەی رێکخستنی وزەی فرەنسا ئاشکرای کرد،  لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە نرخی بنەڕەتیی گازی سروشتیی بە رێژەی 6.6٪ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە جۆرێک نرخی یەک مێگاوات لە کاتژمێرێکدا لە 182.88 یۆرۆوە دەبێتە 194.90یۆرۆ.

 بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەکە، ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی  بەرزبونەوەی نرخی غازەوەیە لە بازاڕيکانی جیهاندا لە مانگی ئەیلول بە بەراورد بە مانگی ئاب،.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی بەرزبونەویەئنرخەکەیەوە تێچوی دابینکردنیش بەرزدەبێتەوە، بەڵام تێچوی گواستنەوە، کۆگاکردن، دابەشکردن و باجەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.

لیژنەکەش خەمڵاندویەتی؛ ئەم بڕیارە بێتە هۆی زیادبوونی کرێی  پسولەی مانگانەی غاز بە بڕی نزیکەی 12 یۆرۆ بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی، کە گرێبەستەکانیان بەستراوەتەوە بە نرخی بنەڕەتیی غازەوە.