یەكێتیی ئوروپا هۆشداری لە فراوانخوازیی حوسییەكان دەدات
ساکۆ سمکۆ
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
یەكێتیی ئەوروپا هۆشداری لە فراوانخوازیی حوسییەكان دەدات و داوای پاراستنی گەرووی هورمز و بابولمەندەب دەكات.
كایا كاڵاس، لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە وتارێكیدا لە پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی بەشێك لە كەناراوەكانی یەمەن لەلایەن حوسییەكانەوە بەشێكە لە ستراتیژیی ئێران لە ناوچەكە.
وتیشی، پێویستە بەرەوپێشچوونە سەربازییەكانی حوسییەكان بوەستێنرێت و ئازادیی كەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە گەروی بابلمەندەب و گەروی هورمزیش دەوبێت بپارێزرێت.
جەختیشی كردەوە، بەهۆی گرژییەكانی ئەم دواییە لە یەمەن زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون، بۆیە گرنگە كە هاوكارییەكان بۆ حكومەتی شەرعیی یەمەن زیاتر بكرێن و رێگرییش لە بەرەوپێشچوونی گروپە چەكدارەكانی وەك حوسییەكان بكرێت.


