راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاووڵاتییان و سەردانیکاران دەکات منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ ناو نەخۆشخانە.

ئەم داوایەی نەخۆشخانەکە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی منداڵاندایە لە تووشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریای گواستراوە، هەروەها رەخساندنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ پشوودان و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان. هاوکات رێگری لە دروستبوونی ژاوەژاو و قەرەباڵغی لە هۆڵەکاندا دەکات، تاوەکو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەن.

نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەش کردووە: هێنانی منداڵ لەلایەن خێزانەکانەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی نەخوازراو.

 جەختیشی کردەوە: پابەندبوونی هاووڵاتییان بەم رێنماییانە زامنی سەلامەتیی منداڵان و خێرا چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەبێت، هاوکات سوپاسی تێگەیشتن و هاوکاریی هەموان دەکات.