جارێکی تر ئێران رەتی کردەوە بچێتە ناو هیچ دانوستانێک لەگەڵ واشنتۆن تا ئەو کاتەی مەرجەکانی قبوڵ دەکرێن.

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: تاران هیچ دانوستانێک لەگەڵ واشنتۆن ناکات ئەگەر مەرجەکانی جێبەجێ نەکرێن، هەروەها ئاماژەی بەوە دا: هەر گفتوگۆیەک بەبێ قبوڵکردنی ئەو مەرجانە تەنها کارێکی بێسوود و بەفیڕۆدانی کاتە.

عەزیزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: هیچ دانوستانێک ناکرێت، تا ئەو کاتەی مەرجەکانی ئێران قبوڵ دەکرێن، گفتوگۆکان بێسوود دەمێننەوە.

شایەنی باسە کە تاران و واشنتۆن لە 18ی حوزەیرانی رابردوودا تێگەیشتنامەیەکیان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو جەنگە ئیمزا کردبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا دژی ئێران دەستیان پێکردبوو.

دوێنێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە پڕۆسە سەربازییەکەی ئەمریکا دژی ئێران زۆرتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا درێژەی کێشاوە.