ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
سەوسەن سەید
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی، هوشیارییدا لە گەیشتنی دیموکراتەکان بۆ دەسەڵات لە حاڵەتی پێشڕەوییان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا، و رایگەیاند کە ئەوە دەبێتە هۆی گەیاندنی زیان بە وڵات و وێرانکردنی هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدیهاتوون.
سەرۆکی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی حزبی کۆماری لە ویلایەتی تەکساس روونی کردەوە: حزبی دیموکرات هەموو ئەوەی بونیاد نراوە هەڵی دەتەکێنێت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بباتەوە، هەروەها وتیشی: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات، هەموو ئەوەی بونیادمان ناوە وێرانی دەکەن و وڵاتەکەمان لەناو دەبەن.
هاوکات ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کرد بەشداریی لە دەنگداندا بکەن لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێسدا، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.



