وەزارەتی کارەبای هەرێم داتای پسولەی مانگی حەوتی پڕۆژەی روناکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  نیوەی ماڵان لە سەرانسەری هەرێمدا کەمتر لە 29,000 دیناریان بۆ هاتوەتەوە.

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندوە، بەپێی پارێزگاکانیش، نزمترین بڕ لە هەڵەبجە (26,000 دینار) و بەرزترین لە هەولێر (31,000 دینار) تۆمارکراوە.

 ئاماژەی بەوەکرد، لەم خولەی پسوولەکردندا، کە ماوەکەی نزیکەی 33 رۆژ بووە کێشەی پسوولەی سفری هەندێک لە هاوبەشان چارەسەرکراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ی هاوڵاتیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد لەگەڵ تێچووی پێشووی مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.