لە گەڕەكی منارەی هەولێر باڵەخانەیەك رووخا
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە گەڕەكی منارەی هەولێر باڵەخانەیەكی گەورە لەكاتی تێكردنی كۆنكرێتدا رووخا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش سێ كەس لە رووداوەكەدا برینداربوون.
لەوبارەیەوە، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەكاتی رووخانی باڵەخانە كرێكار تێیدا كاریكردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆكاری رووخانی باڵەخانەكە دیارنییە و تیمەكانیان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.


