سەرچاوەیەك: سوپای ئەمریكا 100 ئامانجی لە ناو ئێران بۆردومان كردووە
ئاکام
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا رایگەیاند، بە سەركەوتوویی زنجیرە هێرشێكیان بۆ سەر 100 ئامانج لە ناو خاكی ئێران و حكومەتی ئێرانیش رایگەیاند، 11 كەس لە هێرشەكان كوژراون.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشیان كردووەتەسەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران لەوانەش، پێگەی بەرگری ئاسمانی، سیستمی رادار ، دامەزراوەی دەریایی ، بورجی پەیوەندی و پێداویستی مینی دەریایی.
دەشڵێت، هێرشەكان لە بەرانبەر جوڵەی سوپای پاسداران دێت بۆ هێرشكردنەسەر كەشتیە بازرگانییەكان لە گەروی هورمز و زیاتر لە 50 هەزار ستافی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەركدان.
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكا رایگەیاند، لە هێرشەكانی 1ی ئەم مانگە 100 ئامانجیان لە ناو خاكی ئێران بۆردومان كردووە.
حكومەتی ئێرانیش بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاوە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە.


