دەستەی دەستپاکی عیراق دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئاشکرادەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عیراق، لە ماڵی جێگری بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی پارێزگای سەڵاحەدین، دەستیان بەسەر تاپۆی 95 موڵک و خانودا گرتووە.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ژنە تۆمەتبارەکە موڵکەکانی بەناوی خزم و کەسە نزیکەکانیەوە کردووە، هەروەها موڵکەکان لە هەر سێ پارێزگای (بەغداد، دیالە و سەڵاحەدین)ـن.

لە ماڵی ئەو ژنە بەرپرسەدا، دەست بەسەر پارە و زێڕیشدا گیراوە، لە هەمان کاتدا هاوسەری تۆمەتباریش دەستگیرکراوە کە 27 موڵکی بەناوەوە کراوە.