پەیەدە: پێشوازی لە تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا دەكەین
هادی رەحمان
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦
پەیەدە دەڵێت بەشداری كورد لە دامەزراوەكانی سوریا سەقامگیری ئەو وڵاتە بەهێز دەكات و پێشهاتەكانیش ئەرێنین، بەڵام بەپێی پێویست نین.
پارتی یەكێتی دیموكراتی "پەیەدە" راگەیەنراوێكی لەبارەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ سوپای سوریا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، پێشوازی لە تێكەڵكردنی هەسەدە دەكەن لەگەڵ سوپای سوریا و بە هەنگاوێكی بە گرنگی دەبینن لە دروستكردنی سوریایەكی نوێدا، بەڵام بەپێی پێویست نییە، چونكە پرسی كورد لەو وڵاتە بنەڕەتییە و پێویستە مافەكانی گەلی كورد ببێتە بەشێكی دانەبڕاو لە پێكهاتەی دەستوری و سیاسی سوریای نوێ.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو تێكەڵكردنە سەقامگیری سوریا بەهێز دەكات، بەڵام دەبێت تێكەڵكردنی یەكینەكانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"ش لەناو دامەزراوەكانی سوریا بە جۆرێك بێت، رۆڵ پێگەی ژن لە سوریای نوێدا نیشان بدات، جەختیشیكردووەتەوە، دەبێت دەستوری نوێ بە روونی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی یەكگرتوو و هاوبەش لە سوریادا بناسێت و زمانی كوردی و مافە سیاسی و كلتوری و نەتەوەییەكانیشی بناسێنێت.


