جارێكی تر پاسپۆرتی عیراقی وەك یەكێك لە لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان بۆ ساڵی 2026 دیاریكرا.

بەپێی ریزبەندییەك كە لەلایەن  پێوەری هێنلی بۆ پاسپۆرتەكان بۆ ساڵی 2026 ئامادەكراوە، پاسپۆرتی عیراق لە پلەی سێیەمدا وەك یەكێك لە لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان دیاریكراوە، بەوپێیەی رێگە بە هەڵگرانی دەدات تەنها سەردانی 28 وڵاتی جیهان بكەن، بە بێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە یان بە ڤیزا لە كاتی گەیشتن بە فڕۆكەخانە.

لە پلەی یەكەمی لاوازترین پاسپۆرتەكان، پاسپۆرتی ئەفغانستانە كە رێگە بە هەڵگرانی دەدات تەنها سەردانی  22 وڵاتی جیهان بكەن بە بێ ڤیزا، لە پلەی دوەمیش پاسپۆرتی سوری هاتووە كە رێگە بە سەردانیكردنی 25 وڵات دەدات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا.

شایەنی باسە كە پێوەری هێنلی بە یەكێك لە گرنگترین پێوەرە جیهانییە تایبەتمەندەكان دادەنرێت لە پێوانەكردنی بەهێزی پاسپۆرتەكاندا كە پشت دەبەستێت بە داتا تایبەتەكانی یەكێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی.