وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پێنج بڕیاری بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین دەركرد
لاوان
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پێنج بڕیاری بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەركرد، دیارترینیان زیادكردنی بڕی بەنزینی نۆرماڵی 750 دیناری.
بە سەرپەرشتی كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت، كۆبوونەوەیەكی نەوت و كانزاكانی وەزارەت بەڕێوەچوو و تێیدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی و هاوسەنگكردنی نرخی بەنزین چەند بڕیارێكی دەركران.
لە بڕیاری یەكەمدا هاتووە، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ زیادكردنی پشكی هەرێم لە نەوتی خاو لەلایەن حكومەتی عیراقەوە و پێویستە هەرێم رۆژانە بەغداد 126 هەزار و 700 بەرمیل بنێرێت بۆ هەرێم.
وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بڕیاریداوە، بڕی بەنزینی نۆرماڵی حكومی 750 دیناری زیادبكرێت و رۆژانەش چاودێری نرخ و كوالێتی جۆرەكانی بەنزینی بازرگانی بكرێت و كاری لیژنەكانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانیش زیاد بكرێت، بۆ پاراستنی كوالێتی جۆرەكانی بەنزین.
دواین بریاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش بریتیە لە پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاوردەكردنی بەنزین و ماددەی كیمیاوی لەسەر بنەمای مەرج و رێنماییەكانی وەزارتی سامانە سروشتییەكان.


