دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی داعش بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: تیرۆرستەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند،
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، توانییان لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دوو تیرۆریستی داعش، دەستگیربکەن.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، تیرۆرستەکان کە بەپێی ماددەی (چوار)ـی تیرۆر داواکراو بوون، لەسنوری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان و بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە هەردوو تیرۆریست لەڕۆژی 28ـی 7ـی 2026 رادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کران.