کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەینێ یەکشەممە بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک دادەبەزن.

دەربارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەش، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرمای سبەینێش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لەلای خۆشیەوە دەستەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لە باشوری ئەوروپاوە، پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و تاوەكو كۆتایی ئەم مانگەش ناگەنەوە بە 50 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران :31 پلەی سیلیزی