دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی فیفای کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی کارتە سورەکەی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکا فلۆریان بالۆگانی و ئاماژەی بەوەکردوە فیفا کارێکی دروستی ئەنجامداوە و نادادپەروەرییەکی گەورەیان راستکردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە تیوتێکدا لە ترسو سۆشیال، کە خۆی خاوەندارتی دەکات رایگەیاندوە، سوپا بۆ فیفا کە کارتە سورەکەی فلۆریان بالۆگانی لابرد، ئەوان بەو کارەیان نادادپەروەرییەکی گەورەیان راستکردەوە.

بەبڕیاری فیفا، لە دوای لابردنی کارتەسورەکەی هێرشبەرەکی ئەمریکا، ئیتر دەتوانێت لە یاری قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2026بەرانبەر بەلجیکا یاری بکات.

هێرشبەرە ئەمریکییەکە،  لە یارییەکەی بەرانبەر بۆسنە و هەرسک بە کارتی سوری راستەوخۆ  کرایە دەرەوەی و و بەپێی یاسا دەبوو بۆ یەک یاری رابگیرێت، بەڵام لیژنەی دادوەری فیفا بە ئاماژەدان بە مادەی 27ی یاسای دیسپلین، کارتەکەی سریەوە.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەی هەیە و توانیویەتی لە مۆندیالی 2026 سێ گۆڵ تۆمار بکات.