عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە شاندی بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵڵای راگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پرسی فەلەستین و هەوڵیش دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: عەباس عراقچی لە کاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەفدی حەماس، کە بەشداربوون لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید سەید خامنەیی، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پرسی فەلەستین.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: عراقچی بە وەفدی حیزبوڵڵای راگەیاندووە، کە بەرگریی قارەمانانەی حیزبوڵڵا جێگەی شانازییە بۆ لوبنان و جیهانی ئیسلامی"، رونیشی کردەوە: ئێران بە توندی کار دەکات بۆ بەدیهێنانی داواکاریی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری، ئەمەش بەپێی ماددەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتن.