لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەرەبەیان، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانێكی نوێی دەركرد و پاداشتی دارایی شایستە دەدرێتە ئەو كەسانەی گەندەڵی ئاشكرادەكەن.

نووسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایان كرد، عەلی زەیدی داوا لە تەواوی هاووڵاتیان دەكات زانیاری بدەن لەسەر ئەو سامان و پارە گشتییانەی كە بەهۆی گەندەڵییەوە براون، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاشكراكردن و گێڕانەوەیان بۆ دەوڵەت، ئەمەش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی شەرعی، ئەخلاقی و نیشتمانی و لەپێناو پاراستنی ماڵی گشتیدا.

وتیشی، ئەو كەسانەی زانیاری پێویست لەبارەیەوە دەدەنەوە پاداشتی دارایی شایستەی پێدەدرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا لینكێكی ئەلیكترۆنی تایبەت بە وەرگرتنی ئەو جۆرە سكاڵا و زانیارییانە رادەگەیەنن.

ماوەی نزیكە دوو هەفتیە ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی عیراقەوە بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ دەستگیكردنی گەندوڵكاران و گێرانەوەی سامانی گشتی دەستپێكردوە بە وتەی حكومەتی عیراق تا ئێستا نزیكەی 30 كەس بەو تۆمەتە دەستگیركراون.