عەلی زەیدی: سوپاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەم بۆ پشتیوانیكردن لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
لاوان
٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئاستەنگییەكانی بەردەمیان هەرچەند سەخت بێت پاشەكشە ناكەن لە راوەدونانی گەندەڵكاران و گێڕانەوەی موڵكی دەوڵەت، هاوکات سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، حكومەتی عیراق بە خۆڕاگری و پێداگرییەوە هەنگاوی باشی ناوە لە راوەدونانی گەندەڵكاران، گێڕانەوەی موڵكی دەوڵەت و پتەوكردنی دامودەزگاكان و چەسپاندنی دادپەروەری، هەر چەند ئاستەنگییەكانی بەردەمیشیان سەخت بێت پاشەكشە ناكەن لەو رێبازەی گرتویانەتە بەر.
ئەویشی خستەڕو، سوپاسی و ستایشی هاوڵاتییان و هەموو ئەو لایەنە حكومی و ئەمنی و سیاسییانە دەكەن پشتیوانیان بوون لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەنێو لایەنە سیاسییەكانیشدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
سەرۆك وەزیرانی عیراق دەشڵێت، ئەو پشتیوانییە فراوانەی بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هاتووەتە ئاراوە، دەرخەری ئەو راستییەیە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنها ئەركی حكومەت نییە، بەڵكو ئەركێكە هەموو گەلی عیراق تێیدا یەكدەگرن بۆ بەرگریكردن لە موڵكی گستی، سەروەری یاسا و داهاتووی عیراق.


