میدیاکانی ئێران ناوی  کۆتایی ئەو کەسانەیان راگەیاند ،کە رێبەرایەتی نوێژی پرسەی عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی باڵای ئێران دەکەن لە شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد و ئاماژەیان بەوەشکردوە موجتەبا خامنەیی بەشداری لە پرسەی باوکیدا ناکات.

دوای ئەوەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردوەتەوە، کە موجتەبا خامنەیی بە لێپرسراوانی ئێرانی راگەیاندووە، دەیەوێت لە پرسەی باوکی لە مەزارگەی ئیمامی هەشتەمی ئێزدی لە شاری مەشهەد بەسداری بکات، میدیاکانی ئێران ئەوە رەت دەکەنەوە.

بە پێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، دوای گۆرانکاری لە ناوی ئەو کەسانەی لە هەرسێ شاری ئێران رابەرایەتی نوێژی پرسەکە دەکەن، بە رەسمی رایان گەیاندوە، موجتەبا خامنەیی بەشداری ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن چەند سەرچاوەیەک رایگەیاندبوو، تا ئێستا بەرپرسانی ئەمنی دژی ئامادەبوونی موجتەبا خامنەیین لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی باوکیدا.

رۆژنامەکە ئەوەی خستبوەڕوو، لێپرسراوانی ئێران ترسیان هەیە ئیسرائیل ئەو روداوە بەکاربهێنێت بۆ کوشتنی یان شوێنپێهەڵگرتنی و دواتر بیکاتە ئامانج.