وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، رێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی رێبەری پێشووی ئێران، عەلی خامنەیی، روداوێکی مێژووییە بۆ گەلی ئێران، موسڵمانان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان.

بەقایی لە لێدوانێکی میدیاییدا، رونکردنەوەی دا کە رێوڕەسمی سەرەخۆشیکردنەکە سەعات 8ی بەیانی دەستپێدەکات، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان و وەفدە میللییەکان، و بڕیارە تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەردەوام بێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیاواز و کەسایەتییە سیاسییەکان بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکەن.