بارەگای خاتەمولئەنبیا: گەروی هورمز شوێنی یاریکردنی ئەمریکا نییە
بڵند
٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
بارەگای خاتەمولئەنبیا هۆشداریدەداتە هێزی ئەمریکا هەر جوڵەیەکی نائاسیی لە گەروی هورمزدا وەڵامی توندی بەدوادادێت، هۆشداریش دەداتە کەشتییە بازرگانییەکان بۆ تێپەڕبون بە گەروی هورمزدا تەنها لەو ئاڕاستەوە دەتوانن بڕۆن، کە سوپای پاسداران دیاری کردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگای خاتەمولئەنبیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هۆشداری داوەتە ئەمریکا، هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە گەروی هورمز بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی نەتەوەیی ئێران دادەنرێت و روبەڕوی وەڵامێکی خێرا و چارەنووسساز دەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکدا ئاماژەبەوەکراوە، بوونی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەسەر گەووی هورمزدا رێڕەوی ئاوی نائەمنی کردووە، دەبێت ئەمریکا بزانێت گەروی هورمز گۆڕيپانی یاری ئەوان نییە.
بارەگاکە، رایگەیاندوە، هەموو کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان پێویستە ئەو رێگایانە بەکاربهێنن، کە ئێران بۆ تێپەڕین بە گەروی هورمزدا دیاریی کردوون، ئەگەرنا خۆیان بەرپرس دەبن لە سەلامەتی خۆیان.
ئەمە لە کاتێكدایە، دوێنێ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆبونەوەیەکی ئەمنیی لە بەحرەین بە بەشداری نوێنەرانی سەربازی 12 وڵات سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە و هاتووچۆی گەروی هورمز راگەیاند و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەسەر کۆبونەوەکە وتبویی، گەروی هورمز لە ژێر فەرمانی ئێراندا پێناسە دەکرێت نەک سێنتکۆم.



