ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا، رایگەیاند: تەقینەوەیەک لە ناوچەی حیجاز لە دیمەشق رویداوە و لێکۆڵینەوە لە سروشتی تەقینەوەکە دەکرێت.

سانا ئاماژەی بەوەش کردووە: تەقینەوەکەی ناوچەی حیجاز لە ناو کافتریایەکدا رویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک.

هاوکات تەلەفزیۆنی رەسمی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە: تەقینەوەکە لە ناوچەی حیجاز و لە دەوروبەری کۆشکی دادوەری  لە دیمەشق رویداوە.

بەپێی زانیارییەکان، دەنگی تەقینەوەیەکە بووەتە هۆی زیانێکی ماددی گەورە بە کافتریایەکە و باڵەخانەکانی دەوروبەری، و دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە نزیکەکان، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی سروشتی تەقینەوەکە و ئەو لایەنانەی لە پشتین.