سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی وزەی سعودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە، تێکشکانی فڕۆکەیەکی کۆپتەری سەر بە کۆمپانیای "ئارامکۆ"ی سعودی لە ناوچەی رەئس تەنورە راگەیاند.

سەرچاوەکە لە لێدوانەکەیدا پشتڕاستی کردەوە کە ڕروداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەرجەم ئەو کەسانەی لە ناو فڕۆکەکەدا بوون، کە ژمارەیان 14 سەرنشین بووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە تەواوی قوربانییەکان هاووڵاتی سعودین.

سەبارەت بە هۆکار و بارودۆخی روداوەکە، سەرچاوەکە رونی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەی خێرا کردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی کۆپتەرەکە، هاوکات جەختی لە بەشداریپێکردنی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە لەم پرۆسەیەدا بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی روداوەکە.