دەستەی دەستپاکی فیدراڵی: بە پاڵپشتی هـەرسێ دەسەڵاتەکە رێوشوێنی توند دژی تاڵانکارانی سامانی گشتـی دەستیپێکرد
سەوسەن سەید
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دەستپێکردنی رێوشوێنە توندەکانی رادەگەیەنێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنە دادوەرییانەی کە دژی ژمارەیەک تۆمەتبار بە سەرپێچی و دەستدرێژیکردنە سەر سامانی گشتی دەرکراون.
دەستەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەستکەوتە بەرهەمی یەکخستنی هەوڵە هاوبەش و تەواوکارییەکانی نێوان هەرسێ دەسەڵاتی دادوەری، جێبەجێکردن و یاسادانانە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستەکەدا، کە راستەوخۆ بوونە هۆی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە، دوای ئەوەی کە بوونە ئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوون، وردبینی و چاودێریی بەردەوام و دڵسۆزانە لەلایەن لایەنە ئاماژەپێکراوەکانەوە.
دەستەی دەستپاکی پێداگری دەکاتەوە لەسەر ئەوەی سەرجەم رێوشوێنە گرتنەبەرکراوەکانی بە وردی لە ژێر چەتری یاسا و بەپێی بڕگەکانی یاسا بەڕێوەدەچن، و ئاماژە بەوە دەکات کە: هێز و ورەی خۆی لە پشتگیریی رەوای گەل، سەروەریی یاسا، و ئەو پاڵپشتییە بێ سنوور و پشتیوانییە بەردەوامەی لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشکەشی دەکرێت، وەردەگرێت.


