موجتەبا خامنەیی: لە خوێنی شەهیدانی جـەنگـی ئیـسرائیل و ئەمـریکا خۆش نابین
بڵند
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە پەیامێکیدا رایگەیاند، لە خوێنی شەهیدانی ستەملێکراوی جەنگی سەپێندراوی ئیسرائیل و ئەمریکا خۆش نابن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت تاوانباران، کە مەبەستی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆیە، لەسەر کردەوە تاوانکارییەکانیان بگیرێن لە دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و دادگایی بکرێن.
رابەری باڵای ئێران لە پەیامەکەیدا دەڵێت؛ دەبێت دۆسیەی یاسایی لە دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بکرێتەوە دژی ئەوەی ئەمریکا و ئیسرئیل بەرانبەر بە ئێران ئەنجامیان داوە، لە کۆرپەکوژی و تاوانە جەنگییە بێوێنەکانی میناب و لامێردەوە تا دەگاتە هێرشکردنە سەر ناوەندە پزیشکی و خزمەتگوزارییەکان.
موجتەبا خامنەیی داواش دەکات، بە توندی و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ روبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و کار بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بکەن بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە.



