كەنەكە: چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد پەرە بە سەقامگیریی ناوچەكە دەدات
سەعید
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
كەنەكە نامەیەكی كراوە ئاڕاستەی ناتۆ دەكات و داوای پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی دەكات و تێیدا نیگەرانیی خۆشی لە بەردەوامیی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەربڕیوە.
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان-كەنەكە، پێش بەڕێوەچوونی لوتكەی رێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی-ناتۆ لە حەوت و هەشتی تەموز لە ئەنقەرە، لە نامەیەكی كراوەدا داوای لە وڵاتانی ئەندامی ئەو رێکخراوە كرد كار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان و توركیا بكەن.
كەنەكە لە نامەكەدا جەختی لەوە كردووەتەوە، چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد پەرە بە سەقامگیریی ناوچەكە دەدات و فشاری كۆچبەران بۆ سەر ئەوروپا كەم دەكاتەوە.
كەنەكە، نیگەرانیی خۆشی لە بەردەوامیی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ئەو رەوشە لەگەڵ پرۆسەی ئاشتیدا ناگونجێت.
داواشیكرد، چاودێری پرۆسەی دیالۆگ بكرێت و چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ ناساندنی مافەكانی گەلی كورد دابنرێت تاكو سەقامگیرییەكی هەمیشەیی دەست بەسەر ناوچەكەدا بگرێت.


