عیراق بڕیاریدا بە دووبارە تێكەڵكردنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لە سەرتاسەری وڵات
ئاکام مستەفا
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دووبارە تێكەڵكردنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لەگەڵ كۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەكانی گەشتە ئاسمانییەكان بە ئامانجی یەكخستنی كەرتی فڕۆكەوانی و جێبەجێكردنی پلانە ستراتیژییەكانی وەزارەتی گواستنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە تێكەڵكردنەوە و بەستنەوەی فەرمانگەكانی بەڕێوەبردنی فرۆكەخانەكان عیراق لەگەڵ كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاریی گەشتە ئاسمانییەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمەش هەنگاوێكە لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەكان لە بواری پەرەپێدان و بونیادنان و بەهێزكردنی لایەنی پسپۆڕی فرۆكەخانەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو لە تشرینی دووەمی 2023، دەنگی دابوو لەسەر جیاكردنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی و تێكەڵكردنی لەگەڵ كۆمپانیای خزمەتگوزارییەكانی گەشتە ئاسمانییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە.



