قوباد تاڵەبانی: 210 ئەفسەری ئازا و راهێنراوی دیکە چوونە ریزی هێزی پێشمەرگەوە
سام
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، ئامادەی رێوڕەسمی دەرچوونی خولی پێنجی پێگەیاندنی ئەفسەران بوو لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا دەڵێت: سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە، ئەی پارێزەری خاک و گیان و سەروماڵی خەڵکی کوردستان، خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە یاوەری بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداربووین لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 5ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئەمڕۆوە 210 ئەفسەری ئازا و راهێنراوی دیکە چوونە ریزی هێزی پێشمەرگەوە بۆ پاراستی خاک و خەڵکی کوردستان. پیرۆزبایی لەو ئەفسەرە ئازیزانە و بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەم. دەستخۆشیش لە بەرپرسانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و مامۆستا و راهێنەرەکان دەکەم کە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بە پیشەیی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.



