وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بڕیارێکی دەرکردووە سەبارەت بە وەرگرتنی نەخۆش و حاڵەتی فریاکەوتن و بریندار لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و تێیداهاتووە، "لەکاتی رەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، پێویستە هەموو نەخۆشخانەیەک لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بە ئەرکی وەرگرتنی نەخۆش هەڵبستێت و دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدات".

وەزارەتیتەندروستی هەرێم، رایگەیاندووە: لەکاتی رەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، بە تایبەت نەخۆشانی فریاکەوتن و باری ناجێگیر و چاودێری چڕ، وەزارەتی تەندروستی جەخت لە بڕیارێک دەکاتەوە کەوا پێویستە هەموو نەخۆشخانەیەک لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بە ئەرکی وەرگرتنی نەخۆش هەڵبستێت و دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدات.

وەزارەتی تەندروستی دەشڵیت: نابێت نەخۆش رەتبکرێتەوە یان وەرنەگیرێت بەبیانووی نەبوونی شوێن یان نەبوونی چاودێری چڕ یان بەبیانووی ئەوەی کەوا نەخۆش لەباری بێ ئومێدی و بێ هیوایی چارەسەر دایە یان هەر بیانووێکی دیکەی وەک نەبوونی خەرجی پێویست، ئەوا پێویستە نەخۆش وەربگیرێت لەکاتی هەرکێشەیەکدا پێویستە ڕەچاوی مافی نەخۆش بکرێت و چارەسەر بکرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسای بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.