ترەمپ: لەگەڵ ئێران لە دانوستانداین و تاران ئامادەیە دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت
سەوسەن سەید
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ ئێران، ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێکی زۆر باش.
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری ترەمپەوە بڵاویکردەوە: ئێستا لەگەڵ ئێرانییەکاندا لە دانوستانداین و ئەوان دەیانەوێت بگەنە رێککەوتنێکی زۆر باش، هەروەها دووپاتی کردەوە کە: ئێرانییەکان ئامادەن هەموو شتێکمان پێبدەن و ئامادەن لەوەی کە چەکی ئەتۆمییان دەستنەکەوێت.
ترامپ راشیگەیاند: نرخی نەوت دادەبەزێت کاتێک لە ئایندیەکی زۆر نزیکدا سەرکوتنی تەواوەتی خۆمان بەسەر ئێراندا رادەگەیەنین.


