بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند دوای دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان و ناوچەکانی دەحیە، کە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجامدرا، هێزەکانیان وەڵامێکی بەهێز  و بە ئازاریان داوەتەوە.

بارەگای خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەکردوە، هێرشەکانیان بەهێز  وکاریگەر بووە و دەبێت ئیسرائیل و لایەنگرانی پەند وەرگرن.

هەروەها  دەڵێت؛ راگرتنی هێرشيکانمان رادەگەیەنین، بەڵام جەخت لەوەدەکەنەوە ئەگەر ئیسرائیل هاوشێوەی رابردوو هێرشبکاتە سەر باشوری لوبنان رێوشوێنی توندتر دەگرینەبەر.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان، سوپای پاسداران وەک وەڵامێک بۆ شکاندنی ئاگربەستەکە هێرشی موشەکی کردە سەر ئیسرائیل  و لە وەڵامدا ئیسرائیلیش بۆردومانی چەند شوێنێکی ئێرانی کرد و دۆناڵد ترەمپش رایگەیاند دەبێت؛ دەستبەجێ هەردوولا هێرشەکان راگرن.