قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە: لەم ساڵانەدا کاک هەڵکەوت وەک پەیامنێرێکی ئازا و دڵسۆز هەوڵی دەدا راستگۆیانە هەموو زانیارییەکانمان لە بەغداوە بۆ بگوازێتەوە، هەربۆیە جێی خۆی لە دڵی هەموو لایەکدا کردبووەوە و ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن.

دەقی پەیامەکە

هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بە توانا کاک هەڵکەوت عەزیز غەمبار و دڵگرانی کردین. لە قوڵایی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هاوکارەکانی لە تۆڕی میدیایی رووداو و هەموو هاوپیشەکانی دەکەم.

لەم ساڵانەدا کاک هەڵکەوت وەک پەیامنێرێکی ئازا و دڵسۆز هەوڵی دەدا راستگۆیانە هەموو زانیارییەکانمان لە بەغداوە بۆ بگوازێتەوە، هەربۆیە جێی خۆی لە دڵی هەموو لایەکدا کردبووەوە و ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن.

لە خودای گەورە داواکارین روحی کاک هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.