سوپای ئەمریكا خستەخوارەوە دوو درۆنی ئێرانیان راگەیاند كە هەڕەشەیان لە گەشتی دەریایی دەكرد لە گەروی هورمز دەكرد.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاندووە، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانیی خۆكوژیان خستووەتەخوارەوە كە هەڕەشەیان لە هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی لە گەروی هورمز دروستكردبوو.

جەختیشی كردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی پاراستنی هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتیدا مامەڵەیان لەگەڵ كردوون.

سێنتكۆم زانیاری زیاتری خستەڕوو و رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا لە دۆخی ئامادەباشیدا دەمێننەوە بۆ بەردەوامبوون لە بەرگریكردن و پاراستنی هێزەكانی و دەستەبەركردنی ئاسایشی گەشتی دەریایی و سەقامگیریی ناوچەكە.

ئەم راگەیاندنە لە كاتێكدایە كە گرژییەكان لە ناوچەی كەنداو رویان لە هەڵكشان كردووە، و دوای ئەوە شدێت، كە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا رایگەیاندبوو چەندین مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییان تێكشكاندووە، كە بە وتەی ئەوان گەرووی هورمز و وڵاتانی هاوسێی كەنداویان كردبووە ئامانج.