ئەمڕۆ كۆتا رۆژی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابوری دێڵفییە لە سلێمانی و تیایدا حەوت پانێڵی گرنگ لەلایەن پسپۆڕان و چەند كەسایەتیەكی سیاسیەوە پێشكەش.

لە سەرەتای كۆڕبەندەكەدا سیمیۆن سۆمۆكۆس، دامەزرێنەری دیداری ئابوریی دێڵفی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتاریان دەبێت.

هاوكات حەوت پانێڵ پێشكەش دەكرێن، لەوانەش، گواستنەوەی وزە و رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن بێگەرد تاڵەبانییەوە تاوتوێ دەكرێت.

پانێڵی داهاتووی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بە میوانداری عەلی باپیرەوە پێشكەش دەكرێت.

عیراق و كوردستان لە نێوان زلهێزەكاندا بە بەشداری ئەحمەد داودئۆغلو و هەروەها پانێڵی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی ئاشتیی توركیا لەلایەن ژمارەیەك سیاسەتمەداری باكوری كوردستانەوە پێشكەش دەكرێت.