نەتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کرد هێرش بکاتە سەر چەند ئامانجێک لە باشوری بەیروت
سەوسەن سەید
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە فەرمانی بە سوپا کردووە بۆ بەئامانجگرتنی چەند پێگەیەک لە باشووری بەیرووت.
نەتانیاهۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوە کرد: لە دوای پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئاگربرست لەلایەن حزبوڵاوە، ئەو و وەزیری بەرگری رێنماییان داوەتە سوپای ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی سەر بە حزبوڵا لە باشووری بەیروت.
لەلایەکی ترەوە، سەرچاوە ئاگادارەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە فەرمانەکانی نەتانیاهۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بووە، وەک ئەوەی کەناڵی 14ی ئیسرائیلی گواستوویەتییەوە.
شایانی باسە، لە سەرەتای مانگی نیسانی رابردووەوە، ئیسرائیل دوو جار هێرشی کردووەتە سەر باشوری بەیروت، ئەمەش بەهۆی ێگرییەکانی پێشووی ئەمریکا و بۆ ەخساندنی دەرفەت لەبەردەم گفتوگۆکانی ئاگربەست و هێورکردنەوەی دۆخەکە.



