دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ دەڵێت دوای ئەوەی لە سەنتەری پزیشکیی سەربازیی "واڵتەر ڕید" پشکنینی جەستەیی و ژیریم بۆ کرا ئەنجامی لە 30 لە 30م، بەدەستهێنا.
 
دەشڵێت: ئەنجامەکانم نایاب بوون، بە پێچەوانەی سەرۆکەکانی تری ئەمریکاوە، کە چاوپۆشی لەوەکراوە تاقیکردنەوەیەکی ژیرییان بۆ ئەنجام بدرێت.
 
ترەمپ باسی لەوەشکردووە، لە ڕاستیدا، ئەمە چوارەمین تاقیکردنەوەی لەو شێوەیەیە کە ئەنجامی دەدەم، هەمووشیان تەواو و بێ کەموکوڕی بوون؛ واتە 120 وەڵامی ڕاست لە کۆی 120 پرسیار کە ئاڕاستەم کراون! زۆر دەگمەنە کە کەسێک نمرەی تەواو بەدەستبهێنێت.
 
دەشڵێت: دەبێت هەموو ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک و جێگری سەرۆک بەربژێر دەکەن، ناچار بکرێن تاقیکردنەوەی ئاستبەرزی ژیری ئەنجام بدەن.